نەسڕ دەیەوێت خیسۆس وەک راهێنەری نوێ دەستنیشان بکەن و بیکەنە شوێنگرەوەی پیۆلی.
مۆدریچ پاش مۆندیالی یانەکان دەبێتە یاریزانی ئەیسی میلان و لە مانگی داهاتوودا پشکنینی پزیشکیش ئەنجام دەدات.
ئارسناڵ گرێبەستێکی بەبڕی پێنج ملیۆن پاوەند پێشکەشی چێڵسی کردووە لەبەرامبەر دەستبەرداربون لە کیپا.
نەسڕ بەفەرمی دوورخستنەوەی ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری ئیتاڵی لە یانەکەیان راگەیاند.
بەرشەلۆنە دەیەوێت بە خواستن راشفۆرد بگوازێتەوە و یاریزانەکەش خەون بە یاریکردن بۆ یانەکە دەبینێت.
مارێسکا دوپاتیکردەوە مۆندیالی یانەکان بەهێزە و ئامانجیان ئەوەیە بگەنە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
بەفەرمی نەیمار گرێبەستەکەی لەگەڵ سانتۆس بۆماوەی شەش مانگ نوێکردەوە و تاوەکوو کۆتایی هاتنی ئەم وەرزەی خولی بەرازیلی بەردەوام دەبێت لەو یانەیە.
یاریگای کامپ نۆ نزیکە لە کۆتایی هاتنی کارەکانی و بەرشەلۆنە رێککەوتنی کرانەوەی بە فەرمی راگەیاند.
ئەمشەو لە مۆندیالی یانەکان دوو یانەی سەرکەوتوو لە کۆمەڵەی شەشەم یەکلادەبێتەوە و بەرەبەیانی سبەینێش ئینتەر رووبەڕووی ریڤەر پلەیت دەبێتەوە.
نیوکاسڵ بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستی ئیزاکی داوە و دەشیکات بە خاوەنی بەرزترین مووچەی یانەکەی.
بەرشەلۆنە ئامادەیە دەستبەرداری پابلۆ تۆرێ ببێت بە شێوەیەکی خواستن لە پێناو گەشەکردنی.
لە مۆندیالی یانەکان چێڵسی بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە تەرەجی هێنا و فلامینگۆ و لۆس ئانجلێسیش یەکسانبوون.
لە مۆندیالی یانەکان بەنفیکا لە بایرن میونشنی بردەوە و بە یەکەمی کۆمەڵەکەی گەیشتە قۆناغی 16 و بایرنیش بە دووەم.
یانەی لیۆنی فەڕەنسی دابەزێندرایە خولی پلەی دووی ئەو وڵاتە بەڵام دەتوانێت تانە لە بڕیارەکە بدات.
ئیسیان گرێبەستەکەی وەک یاریدەدەری راهێنەر لە یانەی نۆردسخیلاند تا ساڵی 2027 درێژکردەوە.
مباپێ بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە چوار بۆ پێنج کیلۆ کەمیکردووە و دەکرێت کاریگەری لەسەر ئاستی هەبێت.
یاریگای کامپ نۆ نزیکە لە کۆتایی هاتنی کارەکانی و بەرشەلۆنە دەتوانێت لە مانگی ئابدا یاری لێ ئەنجامبدات.
گیۆکیرێس لە سپۆرتینگ یاخی بووە و نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ یانەکە، ئارسیناڵیش دووەم گرێبەستی پێشکەش دەکات.
ئۆسیمین رێککەوتنی لەگەڵ هیلال کردووە و تا ساڵی 2029 و بە مووچەی 35 ملیۆن یۆرۆ روو لە یانەکە دەکات.
بەرشەلۆنە بەم نزیکانە گرێبەستی نیکۆ رادەگەیەنێت و یاریزانەکەش پەیامی ماڵئاوای لە بلباو ئامادەکردووە.
عەلی جاسم گەراوەتەوە و بۆ کۆمۆ و هیوادارە فابریگاس دووبارە دەرفەتی یاریکردنی پێبداتەوە.
پێشنیاز کراوە لە خولی ئەمریکادا و لەکاتی لێدانی راستەوخۆ یاریزانێک بهێندرێتە نێو یاریگا تەنیا بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە و پاشان گۆڕانکاری پێبکرێت.
نەیمار و سانتۆس نزیکن لە نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان و ئەگەر زۆرە تاوەکوو ساڵی داهاتوو ماوەکەی درێژبکەنەوە.
سزاکەی سەر لیویس بۆ سێ یاری راگیران زیادیکرد و تانەکەی مان سیتی رەتکرایەوە.
ریاڵ مەدرید بەنیازنییە گرێبەستی ئەلابا درێژ بکاتەوە و ئەگەر زۆرە ئەو یاریزانە لەم هاوینەدا ریزەکانی مێرێنگی بەجێبهێڵێت.
ئارسناڵ و لیڤەرپوڵ و بایرن میونشن دەیانەوێت بارکۆلا لە پاریس سان جێرمان بگوازنەوە ریزەکانیان.
سینەر لە پێشەنگی ریزبەندیدا مایەوە و ئەلکاراز جیاوازیەکەی کەم کردەوە و سابالێنکاش باشترینی کچانە.
تۆتنهام هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئیزێ چڕکردووەتەوە و یاریزانەکەش ئامادەیە پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.
یۆڤانتۆس دەیەوێت گرێبەستی گۆڕینەوە لەگەڵ مانچستەر یونایتد ئەنجام بدات و لەبەرامبەر پێدانی سانچۆ ڤلاهۆڤیچ و دۆگلاز لویزیان پێشکەش بکەن.
بەرپرسانی نەسڕ نزیکن لە گواستنەوەی کاسیمیرۆ و لەگەڵیدا گەیشتونەتە رێککەوتن.