PM:09:12:24/06/2025
208 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گیۆکیرێس لە سپۆرتینگ یاخی بووە و نایەوێت
بگەڕێتەوە بۆ یانەکە، ئارسیناڵیش دووەم گرێبەستی پێشکەش دەکات.
رۆژنامەی ئەی بۆلای پۆرتوگالی
ئاشکرایکردووە، ڤیکتۆر گیۆکیرێس بە تەواوەتی لە یانەی سپۆرتینگ یاخی بووە و بە
سەرۆکی یانەکەی راگەیاندووە، دەیەوێت بڕوات و سوورە لەسەر ئەوەی قۆناخێکی نوێ لە
کاروانی وەرزشی خۆی دەستپێبکات.
هێرشبەرە سویدییەکە بۆ سەرۆکی یانەکەی
دوپاتکردووەتەوە، ئامادە نییە بگەڕێتەوە مەشق و راهێنانەکان، داواشی کردووە
رووناکی سەوزی بۆ هەڵبکەن بۆ ئەوەی بچێتە یانەیەکی گەورەی ئەوروپا کە ئارسیناڵ و
مانچستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی لەسەر هێڵن.
لە کاردانەوەی ئەوەشدا ماڵپەڕێ کاوت
ئۆفساید باسی لەوەکردووە، پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو ئارسیناڵ ئۆفەرێکی
دیکە پێشکەشی سپۆرتینگ بکات بۆ ئەوەی رازی بکات دەستبەرداری گیۆکیرێس بێت، پێشبینی
دەکرێت ئۆفەری دووەمی گەنەرز لە نێوان 75 بۆ 80 ملیۆن یۆرۆ بێت.
هێرشبەرە 26 ساڵانەکە لە وەرزی رابردوو
لەگەڵ یانەکەی لە 52 یاریدا 54 گۆڵ و 13 ئەسیستی تۆمارکرد و سەرنجی بەشێکی زۆر لە یانەکانی
ئەوروپای بەلای خۆیدا راکێشا.