AM:10:43:25/06/2025
296 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نیوکاسڵ بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستی ئیزاکی داوە و دەشیکات بە
خاوەنی بەرزترین مووچەی یانەکەی.
رۆژنامەی تایمزی
ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، یانەی نیوکاسڵ
یونایتد نایەوێت بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری ئیزاک ببێت و بڕیارە بەم نزیکانە گفتوگۆی
فەرمی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێبکەن.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، نیوکاسڵ دەیەوێت مووچەی هەفتانەی
ئیزاک بکاتە زیاتر لە 150 هەزار پاوەند و دەبێتە خاوەنی بەرزترین مووچەی یانەکە،
وە بەو پێیەی بەشداری چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتووش دەکەن ئەگەری مانەوەی هێرشبەرەکە
لە تیپەکەی ئیدی هاو زۆرە.
ئیزاک بەهۆی ئاستە بەرزەکەی سەرنجی زۆرێک لە یانەکانی بەلای خۆیدا
راکێشاوە، بە جۆرێک ناوی بە چەندین یانەی جیاواز دەبەسترێتەوە لە نێویاندا بەرشەلۆنە
و ئارسناڵ و لیڤەرپول، بەڵام لە ئێستادا ئاماژەکان بۆ مانەوەی لە نیوکاسڵ دەچن.
هێرشبەرە 25 ساڵانەکە وەرزی پێشوو بەشداری لە 33 گۆڵی یانەکەی کرد لە 47 یاریدا، نرخیشی لە بازاڕی
گواستنەوە لە 120 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت.