مان یونایتد و یۆڤانتۆس گۆڕینەوە لە نێوان ئەستێرەکانیان ئەنجام دەدەن

PM:02:22:24/06/2025

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس دەیەوێت گرێبەستی گۆڕینەوە لەگەڵ مانچستەر یونایتد ئەنجام بدات و لەبەرامبەر پێدانی سانچۆ ڤلاهۆڤیچ و دۆگلاز لویزیان پێشکەش بکەن.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئیتاڵیا ئاماژەیان بەوە کردووە کە یانەی یوڤانتۆس بەنیازە گرێبەستی گۆڕینەوەی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی ئەنجام بدات.

لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ئاماژەی بەوە کردووە کە یۆڤانتۆس گفتوگۆکانی لەگەڵ مانچستەر یونایتد دەستپێکردووەتەوە، سەبارەت بە ئەگەری گۆڕینەوە لەنێوان دوسان ڤلاهۆڤیچ ودۆگلاز لویز لەبەرامبەر جادۆن سانچۆی ئەستێرەی ئینگلیزی.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە هۆکاری پێدانی ڤلاهۆڤیچ بە مانیو رێککنەکەوتنیانە لەگەڵ ئەو یاریزانەدا سەبارەت بەدرێژکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان.

لەلایەکیترەوە دابەزینی ئاستی دۆگلاس لویز بووەتە هۆکاری ئەوەی خانمە پیرەکە ئاڵوگۆڕی پێبکات.

تاوەکوو ئێستا هەڵوێستی سانچۆ سەبارەت بەم ئۆفەرە ڕووننیە بەڵام ئەگەر رازی ببێت بەم گرێبەستە پێویستە بەشێکی مووچەکەی کەم بکاتەوە.

OSZAR »