PM:03:56:24/06/2025
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ و لیڤەرپوڵ و بایرن میونشن
دەیانەوێت بارکۆلا لە پاریس سان جێرمان بگوازنەوە ریزەکانیان.
پاش ئەوەی لەم وەرزەدا لویس ئینریکی راهێنەری
پاریس لە زۆربەی یارییە گرنگەکاندا وەک یاریزانی جێگرەوە پشتی بە برادلی بارکۆلا
بەستووە، لە ئێستادا یانە گەورەکانی ئەوروپا دەیانەوێت سوود لەم دەرفەتە وەربگرن و
بیگوازنەوە ریزەکانیان.
رۆژنامەی لیکیب بڵاویکردووەتەوە
هەریەکە لە ئارسناڵ و لیڤەرپوڵ و بایرن میونشن لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئەو
ئەستێرە فەڕەنسییە دەکەن.
گەنەرز و بایرن دەیانەوێت بۆ وەرزی
داهاتوو تیپێکی باشتر دروست بکەن بەتایبەت لە پێگەی هێرشبردن هەربۆیە کڕینی برادلی
بارکۆلا بە گونجاو دەزانن، لەلایەکیترەوە لیڤەرپوڵ بەسەرکردایەتی ئارنی سڵۆتی
هۆڵەندی پڕۆژەیەکی نوێیان دەستپێکردووە و هێنانی ئەو یاریزانە بەگرنگ دەزانن بۆ
سەرکەوتنی ئەو پڕۆژەیە.
گرێبەستی ئەستێرە فەڕەنسییەکە لەگەڵ
پاریس سان جێرمان سێ ساڵی ماوە و بەئەگەرێکی زۆرەوە ناسر خلێفی تادواسات رێگری لە
رۆیشتنی ئەستێرەکەی دەکات.
بارکۆلا بەدرێسی پاریس بەشداری 99 یاری کردووە و
لەوماوەیەدا توانیوێتی 26 گۆڵ و 29 ئەسیست تۆماربکات.