PM:10:54:24/06/2025
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مباپێ بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە چوار بۆ پێنج کیلۆ
کەمیکردووە و دەکرێت کاریگەری لەسەر ئاستی هەبێت.
یانەی ریاڵ مەدرید وێنەی راهێنانەکانی خۆی
وەک هەمیشە بڵاوکردەوە، بەڵام ئەوەی لە راهێنانە ئامادەکارییەکانی یانەکە بۆ یاری
داهاتوویان بەرامبەر ساڵزبۆرگ لە جامی جیهانی یانەکان سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیدا
راکێشا، دابەزینی کێشی کیلیان مباپێ بوو ئەویش پاش تووشبوونی بە نەخۆشی و خەواندنی
لە نەخۆشخانە.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی مارکا، پزیشکەکانی
ریاڵ مەدرید مەزەندە دەکەن کێشی یاریزانەکە لە نێوان چوار بۆ پێنج کیلۆ کەمیکردبێت
ئەویش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەی تووشی بوو.
ئەو ژمارەیەش بەراورد بە ماوەی
نەخۆشییەکەی ژمارەیەکی زۆرە و ئەویش دەکرێت کاریگەری لەسەر ئاستی هێرشبەرەکە هەبیت
کە لە دوو یاری یەکەمی یانەکەی بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە بەشداری نەکرد.
یاری داهاتووی ریاڵ مەدرید رۆژی هەینی
بەرامبەر یانەی ساڵزبۆرگی نەمسای دەبێت لە کۆتا یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی
جیهانی یانەکان، چاوەڕێش دەکرێت کیلیان چەند خولەکێک بەشداری بکات.