PM:10:42:26/06/2025
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەتلەتیک بلباو راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا
باسیان لەوەکردووە دژی یانەی بەرشەلۆنە کۆبوونەوەیان لەگەڵ لالیگا و یەکێتی تۆپی
پێی ئیسپانیا کردووە.
ئەتلەتیک بلباو لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاند، لە
کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لالیگا و یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا نیگەرانی خۆیان لەبارەی دۆخی
دارایی بەرشەلۆنە و کڕینی یاریزانان لەلایەن یانەکەوە دەربڕیوە.
بلباو لە راگەیەندراوەکەدا نووسیوویانە: لە مەدرید کۆبوونەوەیەک
لەنێوان یانەکەمان و بەرپرسانی لالیگا و یەکێتی تۆپی پێ ئەنجامدرا، تێیدا
داوامانکرد هەموو یانەکان پابەندی یاسای یاری خاوێن بن، یەکێک لەو پرسانەی لەم کۆبوونەوەیەدا
هاتە ئاراوە، ئەوە بوو کە ئایا بەرشەلۆنە دەتوانێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانان بکات یان
نا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە، دیکۆ، لەگەڵ
لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە بەڕوونی رایانگەیاندووە دەیانەوێت یاریزان بگوازنەوە، لە
کاتێکدا ئەو یانەیە لە ئێستادا پابەندی ئەو یاسایە نییە.
هۆکاری توڕەی یانە باسکییەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە
بەرشەلۆنە تەواوی هەوڵەکانی خستووەتەگەر بۆ گواستنەوەی نیکۆ ویلیامزی هێرشبەریان،
بەڵام تیپەکەی ڤاڵڤێردی دەیانەوێت بە هەموو جۆرێک پارێزگاری لە هێرشبەرەکەیان
بکەن.