PM:06:11:26/06/2025
1404 جار خوێندراوەتەوە
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری هەرێم دەڵێت، گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ ئه‌وروپا، سبەینێ هەینی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، سبه‌ینێ هه‌ینی دوباره گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ ئه‌وروپا به گه‌شتی نێوان هه‌ولێر-كۆپنهاگن ده‌ستپێدەکەنەوە.
وتیشی، لە ٢٤ی
ئەم مانگه، کاتژمێر سێی دوانیوەڕۆ، یەکەمین گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر
دەستپیپێكرده‌وه.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، بەهۆی هێرشە مووشەکییە بەرفراوانەکانی نێوان ئێران و
ئیسرائیل کە لە ١٣ی حوزەیرانەوە دەستیانپێکرد، ئاسمانی
عێراق بە رووی گەشتەکاندا داخرا و سەرجەم گەشتەکانیش
هەڵوەشێندرانەوە.
هەروەها، دوای بڕیاری ئاگربەستی نێوان دوو وڵاتەکە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی
بەغدا دەستی بە گەشتەکانی کردەوە.