سەردێڕ:

کۆتا وادەی پڕکردنەوەی کارتی ئەلیکترۆنی خۆراک دیاریکرا

PM:11:40:03/07/2025

22112 جار خوێندراوەتەوە

بازرگانی عێراق دەڵێت، ١ی ئاب دوا وادەی پڕکردنەوەی کارتی ئەلیکترۆنی خۆراکی هاوڵاتییانە و پێویستە بە زووترین کات داتاکانیان نوێ بکەنەوە، بە پێچەوانەوە بەشەخۆراكەكەیان دەبڕدرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ی تەمموزی ٢٠٢٥، وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویکردەوە، پێویستە هاوڵاتیيان پەلە بكەن لە نوێكردنەوەی داتای کارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراک پێش كۆتاییهاتنی وادەی دیاریکراو، بۆ ئەوەی بە دووربن لە بڕینی بەشەخۆراكەكەیان.

وتيشى، ئەم نوێکردنەوەیە وەک ئامادەکارییەکه بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی چالاکییەکانی پەیوەست بە پرۆسەکانی (جیاكردنەوە، گواستنەوە، لابردنی بلۆك و زیادکردنی تاکەکان).

باسی لەوەشکردووە، زیاتر لە ٣٣ ملیۆن هاوڵاتی لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی کارتی بەشەخۆراکەوە داتاکانیان نوێکردووەتەوە و رۆژی ١ـی ئابی ٢٠٢٥ دوا وادەی نوێکردنەوەیە.













گەلەری

OSZAR »