PM:11:16:07/07/2025
1008 جار خوێندراوەتەوە
دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیركردنی دوو کەسی بە تۆمەتی کووشتن راگەیاند و دەڵێت، تۆمەتبارەكان دوای كوشتنی كەسێك لە خانەقین هەڵاتبوون و لە بازگەی دەربەندیخان دەستگیركران.
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی تەمموزی ٢٠٢٥، دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا وتی، رۆژی ٢١ـی مانگی رابردوو بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی، شەڕ لەنێوان سێ هاوڵاتی لە خانەقین روودەدات و کەسێک بەچەقۆ لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە دەکوژرێت و دەستبەجێ شوێنی رووداوەکە بەجێدەهێڵن و هەڵدێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی
لێکۆڵینەوە، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان لەبازگەی دەربەندیخان
هەردوو تۆمەتباری رووداوەکەی خانەقین دەستگیربکەن.
باسی لەوەشکردووە،
لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی ٤٠٦ لەیاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە
دۆسیەکانیان بەردەوامە.