بەپێچەوانەی مووچەخۆرانی هەرێم، كە تا ئێستا مووچەی دوو مانگی رابردوویان وەرنەگرتووە، لەبەغدا دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینان دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتمانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، رێكاره‌كانی خه‌رجكردنی پاره‌ی هاتنی خزمه‌ت ته‌واو بووه و ره‌وانه‌ی بانكه‌كانی خانه‌نشینكراوانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی كراوه.
ده‌سته‌ی خانه‌نشینی عێراق دەشڵێت، له ئه‌مڕۆوە
ده‌ست به‌رێكاره‌كانی خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی حەوتی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و
شارستانی ده‌كرێت.
ئاماژە
بەوەشکراوە، له‌گه‌ڵ خه‌رجكردنی پاره‌ی كۆتاییهاتنی خزمه‌ت، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی
مووچه‌ی مانگی تەمووزیی خانه‌نشینی شارستانی و سه‌ربازی ده‌كرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە،
تا ئێستا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگەكانی ئایار و حوزەیرانی ئەمساڵیان
وەرنەگرتووە و سبەینێ پێ دەنێنە ناو مانگی (تەمموز)ەوە و تا ئێستاش چارەنووسی
مووچە یەکلانەبووەتەوە.