PM:04:09:27/06/2025
1788 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لەگەڵ چین رێککەوتنێکی نوێیان ئەنجام داوە، میدیاکانی ئەمریکاش دەڵێن، رێککەوتنەکە سەبارەت بە خێراکردنی ناردنی کانزا دەگمەنەکانە بۆ ئەمریکا.
ئەمڕۆ هەینی ٢٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتی، لەگەڵ وڵاتی چین رێککەوتون و بەرپرسانی کۆشکی سپیش هیچ رونکردنەوەیەکیان لەسەر ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە نەداوە، بەڵام ئاماژەیان بەوە کردووە، بەم نزیکانە رێککەوتنێکیش لەگەڵ هندستان ئەنجام دەدەن.
میدیاکانی ئەمریکاش باس لەوە دەکەن، رێککەوتنەکە
لەسەر هەناردەکردنی کانزا دەگمەنەکانە بۆ ئەمریکا، ئەوەش وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو ناکۆکییە بازرگانییەی لە
ماوەکانی رابردوودا لەنێوان هەردوو وڵاتەکەدا دروست بووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە کاتی دانوستانەکانی بازرگانی نێوان ئەمەریکا و
چین لە مانگی ئایار لە جنێڤ، چین رازی بوو بە لابردنی ئەو رێوشوێنە گومرگیانەی کە
لە دووی نیسانەوە بەسەر ئەمریکادا سەپاندبووی.