PM:01:37:27/06/2025
1856 جار خوێندراوەتەوە
کشتوکاڵی دهۆک دەڵێت، لە سنووری پارێزگای دهۆک جوتیارێک کە تۆی پەتاتەی لە جۆری “Riviera” بەرهەم هێناوە، لەلایەن کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتییەوە نازناوی ئەفسانەی بەرهەمەکەی پێ درا.
ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی دهۆک بڵاویکردەوە، جوتیارێکی لێهاتوو بە ناوی بەشیر جەلیل عەزیز، کە خەڵکی گوندی زیناڤایە لە ناوچەی کەڵەکچی سەر بە دهۆک، لەسەر ئاستی عێراق لە بەرهەمهێنانی جۆرێک لە پەتاتە، پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
وتیشی،
جوتیارەکە لەلایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی "AGRICO”، پلەی یەکەمی پێدراوە، چونکە توانیویەتی بە
ئاستێکی بەرز تۆوی پەتاتە لەجۆری "Riviera” بەرهەم بهێنێ.
باسی لەوەشکرد،
کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکە نازناوی ئەفسانەی ریڤێرا،"Legend
Riviera”یان پێ
بەخشیوە.
پەتاتەی
ریڤێرا، ریشاڵی گەورە و یەکسانی هەیە کە شێوەکەی هێلکەیی گۆڕاوە، رووخسارێکی زەردی
سەرنجڕاکێشیان هەیە و پێکهاتەیەکی ناوەکەی زەردی ئاڵتونییە و ئاسانە بۆ هەرس کردن،
ئەم پەتاتە بۆ چێشت لێنانە و بەرگەگرتنی گەرمییەکی نایابییان هەیە.