حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم، بە بیانووی خراپی باری ئەمنی ناوچەکە، رێگری لە خۆپیشاندانی هاوڵاتییان و دەنگی ناڕازی دەکات.
ئەمرۆ چوارشەممە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دوای راگەیاندنی بڕیاری خۆپیشاندان لە سبەینێ رۆژی پێنجشەممە لە پارێزگای سلێمانیدا، حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بە بیانووی خراپی باری ئەمنییەوە وتی، ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە ئێستادا کاتێکی گونجاو نییە.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە هەموو شێوەیەک دەنگە ناڕازییەکان کپ دەکات و
دوێنێ ٢٤ی حوزەیران، تیمێکی ئێن ئاڕ تی لە کاتی ئامادەکردنی راپۆرتێک لەسەر دۆخی
بازاڕ لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە بۆ ماوەی شەش کاتژمێر دەستبەسەرکران.
بهگوێرهی راگهیهندراوێکی تۆڕی هاوپهیمانی ١٩یش، ژمارهیهك
مامۆستا و فهرمانبهری ناڕازی له سلێمانی، لهلایهن
هێزێكهوه كه جلوبهرگی مهدهنییان لهبهربووه، دهستگیركراون.
رێگریکردن لە خۆپیشاندەران لە کاتێکدایە، کە ماوەی دوو مانگە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە
و تا ئێستاش چارەنووسی مووچەی مانگی پێنج و شەش نادیارە.