PM:08:57:25/06/2025
820 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، زیاتر لە ٣٨٠ هەزار بەرمیلیان بۆ بەرهەمی نیشتمانی لە پێكهاتە نەوتییەکان زیاد كردووە و بەمەش دەتوانن پێداویستی ناوخۆی عێراق پڕبکەنەوە، دەشڵێت، رێژەی هاوردەکردنی بەنزین گەیشتوەتە کەمترین ئاست.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا وتی، وەزارەتەکەیان سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە لە کەمکردنەوەی هاوردەکردنی بەنزین بۆ کەمترین ئاست.
وتیشی، توانیویانە زیاتر ٣٨٠ هەزار بەرمیل بۆ بەرهەمی نیشتمانی لە پێكهاتە
نەوتییەکان زیادبکەن، كە ئەوەش بووەتە هۆی گەشەپێدانی پیشەسازی و پڕكردنەوەی
پێداویستی ناوخۆ لە بەشێک لە پێكهاتە نەوتییەکان، وەک نەوتی سپی و غاز.
باسی
لەوەشکرد، رێژەی وەبەرهێنانی غازی هاوەڵ لە عێراقدا گەیشتووەتە زیاتر لە ٧٠٪ و کار
بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی ناوخۆ دەكەن لە بەرهەمهێنانی بەنزین لە ئەمساڵدا.