PM:09:36:24/06/2025
2540 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە، هەردوو هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتیمان، بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ژمارە ١٠٤ و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ژمارە ١٠٥ دەوەستێت، هاوکات سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانیش ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە کە بەهۆی چاکسازی تەکنیکی لە سیستەمەکاندا، هێڵی گەرمی لە کار دەکەوێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە، هەردوو هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتیمان، بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ژمارە ١٠٤ و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ژمارە ١٠٥ لەکاتژمێر ١٢ـی ئەمشەوەوە تا کاتژمێر ٨ـی سەرلەبەیانی سبەینێ دەوەستێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
تیمە تەکنیکییەکانمان سەرقاڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەن و لەماوەیەکی کەمدا هەردوو
هێڵ دەکەونەوە کارو لەخزمەت هاوڵاتیاندا دەبن، لەکاتی بوونی هەر ڕووداوێکدا
دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە (٧٠٠٣ – ٥٠٤)، (٠٧٧٠٥٠٤٧٠٢٤).
هاوکات سەنتەری
فریاکەوتنی خێرای تەندروستی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی خزمەتگوزاری
ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە کە بەهۆی چاکسازی تەکنیکی لە سیستەمەکاندا هێڵی
گەرمی ژمارە ١٢٢ لە کاتژمێر ١٢ـی شەو تا کاتژمێر ٧ـی بەیانی لەکار دەکەوێت.
سەنتەری
فریاکەوتنی خێرا دەشڵێت، لە ماوەی لەکارکەوتنی خەتی سەرەکیدا، هاوڵاتیان دەتوانن
لە حاڵەتی فریاکەوتن و کارەساتەکاندا پەیوەندی بە ژمارە جێگرەوەکان بکەن کە بریتین
لە:
٠٧٧٠١٩٤٩٠٩٠