PM:12:17:24/06/2025
1440 جار خوێندراوەتەوە
تەلەڤزیۆنی ئێران دەڵێت، لە هێرشەكانی ئیسرائیلی ئەم بەرەبەیانە بۆ سەر تاران و كەرەج زانایەكی دیکەی ئەتۆمیی ئێران كوژرا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لەگەڵ راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە لایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاوە، لە هێرشەکانی بەرەبەیانی ئیسرائیلدا زانایەكی ئەتۆمیی ئێرانی بە ناوی محەمەد رەزا سدیقی كوژرا.
ئەوەش
لە کاتێکدایە، دوای هێرشەکان و درەنگانی شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ئەمریکا لە پۆستێکیدا لە هەژماری خۆی لە تروس سۆشیال رایگەیاند، "پیرۆزە لە
هەموو لایەک، ئیسرائیل و ئێران، بەتەواوی لەنێوانیاندا رێککەوتن کراوە کە ئاگربەست
ئەنجامبدرێت".
وتیشی،
"لە شەش کاتژمێری داهاتوودا ئیسرائیل و ئێران بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر
لە رووبەڕووبوونەوە دەوەستن".