سەردێڕ:

بەرکەوتەیەکی چەکی کیمیایی پێویستی بە چارەسەری بەپەلە هەیە لە دەرەوەی وڵات

PM:07:22:23/05/2025

12920 جار خوێندراوەتەوە

کەسوکاری بەرکەوتەیەکی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە دەڵێت، کچەکەیان توشی خوێنبەربوونی سییەکانی بووە و پێویستە ببرێتە دەرەوەی وڵات بۆ وەرگرتنی چارەسەر، دەشڵێت، وەکو چۆن بەرپرسان لەکاتی هەڵبژاردن دەچن لە دەرگای ماڵەکانیان دەدەن پێویستە ئێستاش بە هانایانەوە بچن و هاوکاربن لە چارەسەرکردنی نەخۆشەکەیاندا.


ئەمڕۆ هەینی ٢٣ـی ئایاری ٢٠٢٥، کەسوکاری بەرکەوتەیەکی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە دەڵێت، کچەکەیان توشی خوێنبەربوونی سییەکانی بووە و پێویستە ببرێتە دەرەوەی وڵات بۆ وەرگرتنی چارەسەر و توشی خوێنبەربوونی سییەکانی بووە و تەندروستی ناجێگیرە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا توانای خواردنی نان و ئاویشی نییە و توانای قسەکردن و رۆیشتنیشی نەماوە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

باسی لەوەشکرد، وەکو چۆن بەرپرسان لەکاتی هەڵبژاردن دەچن لە دەرگای ماڵەکانیان دەدەن پێویستە ئێستاش بە هانایانەوە بچن و هاوکاربن لە چارەسەرکردنی نەخۆشەکەیاندا.



هـ.ئـ












گەلەری

OSZAR »