PM:03:56:06/07/2025
200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چێزنی ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ
بەرشەلۆنە بۆ ماوەی وەرزێک.
ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ڕایگەیاند، ڤۆیچێک چێزنی پۆڵەندی گۆڵچی
پێشووی یانەی بەرشەلۆنە ڕازیبووە بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بلاوگرانا دوای
گەیشتن بە ڕێکەوتن لەگەڵ یانەکە.
بەرشەلۆنە گرێبەستێکی نوێی بۆ ماوەی یەک وەرز پێشکەشی گۆڵچیەکە
کردووە هەروەها مافی ئەوەی هەیە گرێبەستەکەی درێژبکاتەوە بۆ وەرزێکی تر بەشێوەی
ئارەزوومەندانە.
گرێبەستی چێزنی لەگەڵ بەرشەلۆنە بە فەرمی لە 30 حوزەیرانی 2025
کۆتایی هات، بەپێی ڕێکەوتنەکەی نێوان یانەکە و گۆڵچیەکە.
هۆکاری دواخستنی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە گەشتەکەی چێزنی بووە بۆ
پشوودان ، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە و
گرێبەستەکەی ئیمزا بکات پێش 13ی تەمموز ، پێش ئەوەی یانەکە دەست بە مەشقەکانی
بکاتەوە.
چێزنی 35 ساڵ لە وەرزی ڕابردوودا لە 30 یاری بەشداری کردووە 36
گۆڵی لێکراوە و لە 14 یاری گۆڵەکەی بە خاوێنی هێشتوەتەوە ، یارمەتی یانەکەی داوە
لە بەدەستهێنانی سێ پاڵەوانییەتی سوپەری ئیسپانی خولی ئیسپانی و جامی شا.
کاشان قادر