بەفەرمی.. ئارسناڵ ئەستێرەیەکی گواستەوە

PM:02:58:06/07/2025

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەفەرمی ئارسناڵ گرێبەستی لەگەڵ زووبیمێندی واژۆکردوو و ئەو یاریزانە بە 60 ملیۆن یۆرۆ بووەتە یاریزانی گەنەرز.

یانەی ئارسناڵ لە راگەیاندرواێکی فەرمیدا بڵاوییانکردەوە کە پاش هەوڵدانێکی زۆر توانیوییانە سەرکەوتووبن لە گواستنەوەی مارتن زووبیمێندی لە ریاڵ سۆسیداد.

ئەم گواستنەوەیە لەسەرداوای میکێل ئارتێتا بووە،چونکە ئەو راهێنەرە زۆر سەرسامە بە تواناکانی ئەو ئەستێرە ئیسپانییە و وای دەبینی دەتوانێت زیادەیەکی باشبێت بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاست.

تێچووی کڕینی ئەو یاریزانە 60 ملیۆن یۆرۆ بووە و گەنەرز بەو بڕە پارەیە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیان پێشکەشی ریاڵ سۆسیداد کردووە.

مارتن زووبیمێندی تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2030 واژۆی لەسەر گرێبەستی گەنەرز کردووە و پێشبینی دەکرێت وەرزی نوێ ببێتە یەکێک لە یاریزانە کاریگەرەکانی پلانەکانی ئارتێتای راهێنەر.

لەلایەکیترەوە ریاڵ سۆسیدادیش رایانگەیاند کە سوپاسی مارتن زووبیمێندی دەکەین کە بۆماوەی چەندین ساڵ خزمەتی یانەکەیانی کردووە و لە وێستگەی نوێی یاریکردنی هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازن.

OSZAR »