ئەتلەتیکۆ هەوڵی گواستنەوەی فراتێسی دەدات

PM:05:12:01/07/2025

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەتلەتیکۆ هەوڵی گواستنەوەی فراتێسی دەدات و ئینتەریش لەبەرامبەردا سیمیۆنی دەوێت.

تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو هەوڵەکانی بەمەبەستی گواستنەوەی داڤیدی فراتێسی یاریزانی یانەی ئینتەر میلان دەستپێکردووە.

تۆڕەکە نوسیویەتی، دێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید داوای ئیمزاکردنی گرێبەستی لەگەڵ ئەو یاریزانە کردووە لە پێناو بەهێز کردنی ناوەڕاستی پێکهاتەی یانەکەی.

رونیشیکردووەتەوە، لە بەرامبەردا بەرپرسانی ئینتەر میلان داوای ئاڵوگۆڕ کردنیان کردووە بە شێوەیەک یانە ئیسپانییەکە جولیانۆ سیمیۆنیان پێبدەن بەرامبەر فراتێسی بەڵام ئەو داواکارییە لەلایەن یانە ئیسپانییەکە رەتکراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا هەمووان چاوەڕێی هەڵوێستی یانەی ئینتەر میلان دەکەن تا بزانن ئەو یاریزانەیان دەفرۆشن یان نا، وە نرخەکەشی بە چەند دیاریی دەکەن.

سکای دوپاتیکردووەتەوە کە فراتێسی وەرزی رابردوو هەستی بە نائومێدییەکی زۆر دەکرد بەهۆی بەردەوام لەسەر کورسی یەدەگ بووە بەڵام دوای رۆیشتنی ئینزاگی دەیەوێت لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەیدا جێگیر بێت.

خ . ک

OSZAR »