PM:04:03:01/07/2025
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمۆریم داوای ئیمزاکردنی گرێبەستی لەگەڵ
واتکینز کردووە لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردن.
رۆژنامەی زە ئەتلەتیک رایگەیاندووە،
کارگێڕی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی هەنگاوەکانیان بەمەبەستی بەهێزکردنی
پێکهاتەی یانەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو دەستپێکردووە.
زە ئەتلەتیک بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی
شەیتانە سوورەکان لە ئێستادا پلانی ئەوەیان داڕشتووە گرێبەست لەگەڵ ئۆلی واتکینزی ئەستێرەی
یانەی ئەستۆن ڤێلا ئیمزابکەن.
نوسیویەتی، ئەو هەوڵەی بەرپرسانی یانە
ئینگلیزییەکە لەسەر داواکاری رۆبن ئەمۆریمی راهێنەری یانەکەیانە تا بۆ وەرزی
داهاتوو هێڵی هێرشبردنی پێکهاتەکەی بەهێزبکات.
رونیشیکردووەتەوە، یانەی مانچستەر یونایتد
دەیەوێت بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە شوێنی راسموس هۆیلاند بڕ بکاتەوە کە ئەگەری زۆرە
لەم هاوینەدا یانەکەیان جێبهێڵێت، جگە لەوەش نزیکە لەوەی بێهیوا بن لە گواستنەوەی
برایان مبێمۆ.
خ . ک