PM:07:32:30/06/2025
264 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید نزیکە لە گواستنەوەی کیس سمیت لە ئەلکەمار و
ئامانجیانە بیکەنە شوێنگرەوەی مۆدریچ.
پاش ئەوەی لۆکا مۆدریچ بەفەرمی پاش مۆندیالی یانەکان
ریزەکانی ریاڵ مەدرید بەجێدەهێڵێت، یانەکە لە ئێستاوە هەوڵ دەدەن جێگرەوەی ئەو
یاریزانە بگوازنەوە.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە مێرێنگی چاوییان لە
ئەستێرەی لاوی هۆڵەندی کیس سمیتە و دەیانەوێت بیگوازنەوە ریزەکانیان و بیکەنە
شوێنگرەوەی ئەستێرە کرواتییەکە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووەکە کە کیس ئارەزوویەکی زۆری
هەیە بۆ یاریکردن لە یانەی شاهانە و هەموو هەوڵێک دەدات رەزامەندی ئەلکەمار بەدەست
بهێنێت لە ئەنجامدانی ئەم گرێبەستە.
تێچووی کڕینی یاریزانەکە تەنها پێنج ملیۆن یۆرۆیە و ئەم
بڕە کەمەش وادەکات ئەگەری ئەنجامدانی ئەم گواستنەوەیە زیاتر بکات.
گرێبەستی کیس سمیتی 19 ساڵان لەگەڵ ئەلکەمار سێ ساڵی
ماوە و بەبێ رەزامەندی یانەکەی ناتوانێت گواستنەوەی بۆ ریاڵ مەدرید رازی ببێت.
سمیت لەگەڵ تیپی یەکەمی یانە هۆڵەندییەکە بەشداری 46
یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 10 گۆڵ و نۆ ئەسیست تۆماربکات.