شیرین عەبدولوەهاب جارێکی دیکە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت؟

AM:09:21:31/05/2025

5608 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتی لێکۆڵینەوە لە قاهیرە بڕیارێکی فەرمی دەرکرد بۆ بانگهێشتکردنەوەی هونەرمەندی میسری شیرین بۆ گوێگرتن لە ئەو سکاڵایەی کە لەلایەن کارگێڕی پەیجەکانی سۆشیال میدیاکانییەوە لەسەری تۆمارکراوە و تۆمەتی ناوزڕاندن و بوختانیان تۆمەتبارکرد.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە داواکاری گشتی فەرمانی بانگهێشتکردنی سەرەتایی بۆ شیرین دەرکرد بەڵام لە کاتی دیاریکراودا ئامادە نەبوو، ئەمەش پێویستی بە دەرکردنی بانگهێشتنامەی دووەم بوو کە فەرمانی پێبکرێت لەبەردەم بەرپرسانی لێکۆڵینەوەدا ئامادەبێت.

کێشەکە کاتێک دروستبوو کە هونەرمەند شێرین عەبدولوەهاب سکاڵای فەرمی لە بنکەی پۆلیس تۆمارکرد لە دژی کارگێڕی هەژمارەکانی سۆشیال میدیاکانی، بەڕێوبەری هەژمارەکانی خۆی تۆمەتبار کردووە بەوەی دەستی بەسەر وشەی نهێنی هەژمارە فەرمییەکانیدا گرتووە و پارەی لێ وەرگرتووە لە بەرامبەر کۆنتڕۆڵکردنەوەیان.

پارێزەرەکەی شیرین لە سکاڵاکەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە کۆنترۆڵی تەواوی هەژمارەکانی لەدەستداوە، ئەمەش وای لێکردووە پەنا بۆ ڕێکاری یاسایی ببات بۆ وەرگرتنەوەی مافەکانی، بەتایبەتی دوای ئەوەی بەڕێوەبەری هەژمارەکەی ڕەتیکردەوە زانیارییەکانی چوونەژوورەوەی ڕادەست بکات و داوای قەرەبووی دارایی کردووە.

دواتر بەڕێوەبەری پەیجەکانی شێرین عەبدلوەهاب سکاڵای فەرمی تۆمار کرد و گۆرانیبێژەکەی بە ناوزڕاندن و بوختان تۆمەتبار کرد.

لە سکاڵاکەیدا ڕوونیکردەوە کە ناکۆکی لە نێوان خۆی و شێرین لەسەر وشەی نهێنی هەژمارەکانی دروستبووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، مامەڵەی خراپی لەگەڵ کراوە و هەڕەشەی ڕاستەوخۆی لەلایەن ئەوەوە لێ کراوە، بۆیە پەنای بۆ بەرپرسانی ئەمنی بردووە بۆ ئەوەی داوای مافەکانی بکات و ڕێکاری یاسایی پێویست بگرێتەبەر.

دەزگا ئەمنییەکان دوو ڕاپۆرتی فەرمییان تۆمار کرد، یەکێکیان لە بەشی پۆلیسی بەساتین (بە پشتبەستن بە سکاڵاکەی شیرین) و ئەوی دیکەیان لە بەشی پۆلیسی شێخ زەید (بە پشتبەستن بە سکاڵاکەی بەڕێوەبەری پەیجەکە).

پاشان دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە لەو دوو ڕووداوە، تیمێکی گەڕان پێکهێنرا بۆ ئاشکراکردنی بارودۆخەکە و بانگهێشتکردنی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان.






OSZAR »