فێستیڤاڵی کان بە خەڵاتکردنی رۆبێرت دی نیرۆ دەستیپێکرد

AM:12:00:16/05/2025

1968 جار خوێندراوەتەوە

شەوی کردنەوەی فێستیڤاڵی کان بۆ فیلم بە خەڵاتکردنی رێزلێنان لە ئەکتەری بەناوبانگ، رۆبێرت دی نیرۆ دەستیپێکرد، کە لەلایەن لیۆناردۆ دیکاپریۆوە خەڵاتەکەی پێشکەشکرا.

دیکاپریۆ لە کاتی پێشکەشکردنی خەڵاتەکە رایگەیاند: "شانازییەکی گەورەیە کە کەسێک بناسم بۆ من و زۆرێک لە ئەکتەرەکان هەمیشە نموونەی باڵا بووە".

وتیشی: "ئەوە رۆبێرت دی نیرۆیە، ئەو تەنها ئەو رۆڵانە نییە کە دەیگێڕێت، بەڵکو ئەو ئیلهامبەخش بوو بۆ ئەکتەرەکان بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ پیشەکەدا بکەن نەک وەک نمایش بەڵکو وەک گۆڕانکاری جەستەیی."

یەکەمین نمایشی فیلمی ئەمساڵی فێستیڤاڵی کان، فیلمەکەی فاتمە حەسونا رۆژنامەنووسی کوژراوی غەززە بوو، کە فاتمە رۆژێک دوای ئەوەی زانی فیلمێک دەربارەی ژیانی خۆی لە غەززە لە فێستیڤاڵی فیلمی کان نمایش دەکرێت، کوژرا.






OSZAR »